جارێکی دیکە ئینستاگرام دەھەژێنێت

جارێکی دیکە ئینستاگرام دەھەژێنێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی تورک سبیل جان، لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەبێتە جێگەی سەرنجی ھەوادارەکانی.

سبیل جان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی لەکاتی کۆنسێرتەکەی بڵاوکردەوە، ھەوادارانی وەک ھەمیشە باس لە جوانییەکەی دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن پیر نابێت و بەردەوام گەنج و سەرنج راکێشە.

سبیل جان، لە ساڵی ١٩٧٠ لە دایکبووە، یەکێکە لەخانمە شۆخ و شەنگەکانی تورکیا، جگە لەگۆرانی وتن کاری ئەکتەری دەکات و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی تورکیا.


AM:11:20:15/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 9312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌