هه‌واڵێکی ناخۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌

هه‌واڵێکی ناخۆش بۆ ئه‌م مووچه‌ خۆرانه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

سکرتێری یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کوردستان رایگه‌یاند ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیانه‌ دابه‌ش ناکرێت که‌ مووچه‌کانیان بڕاوبوو.

سامان حسێن، سکرتێری یه‌کێتی که‌مئه‌ندامانی کورستان به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "به‌داخه‌وه‌ ئه‌م مانگه‌ی مووچه‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تانه‌ دابه‌ش ناکرێت ‌ که‌ مووچه‌کانیان بڕابوو درابوونه‌وه‌ به‌ لیژنه، هه‌روه‌ها به‌شێکی زۆریان له‌ لیژنه‌که‌ ده‌رچوون به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا مووچه‌کانیان نه‌دراوه‌تێ".

سامان حسێن وتیشی "زۆر هه‌وڵماندا ئه‌م مانگه‌ مووچه‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستایه‌ تایبه‌تیانه‌ دابه‌ش بکرێت، به‌ڵام له‌به‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و ئاڵوگۆڕی وه‌زیره‌ی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌واونه‌بوونی کاری لیژنه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان له‌ پارێزگای دهۆک مووچه‌کانیان دابه‌ش نه‌کرا هه‌رچه‌نده‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ کاره‌کان ته‌واو بوون به‌ڵام پارێزگای دهۆک هێشتا کاری لیژنه‌که‌ ته‌واو نه‌بووه‌". 

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، بڕیاره‌ سبه‌ی 16ی ته‌موزی 2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کان دابه‌شبکرێت.



PM:01:36:15/07/2019