عادل عه‌بدولمه‌هدی چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا

عادل عه‌بدولمه‌هدی چی ده‌ڵێت له‌سه‌ر سه‌ردانه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا
مه‌وداپرێس-

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پێشوازی له‌ كه‌شی هاوكاری و لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 16ی ته‌مموزی 2019، سه‌رۆك وه‌زیران له‌ نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی چاوی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی یاوه‌ری که‌وت، نوسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه‌.‌

وه‌ک له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ی پێکراوه‌: سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق جه‌ختی كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ پێشوازی له‌ كاری هاوبه‌ش و لێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ژێر سه‌قفی ده‌ستور و یه‌كڕیزیی گه‌ل و وڵات و به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌موان.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نوسینگه‌ی عادل عه‌بدلمه‌هدی، له‌ به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی په‌رۆشی خۆی بۆ سه‌ردانكردنی به‌غدا وه‌ك یه‌كه‌م وێستگه‌ی دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆ‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه‌ بۆ كار و هاوكاری هاوبه‌ش و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان به‌پێی ده‌ستور.


PM:07:49:16/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 11268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌