بەرشەلۆنە بە توندی وەڵام ئەداتەوە

بەرشەلۆنە بە توندی وەڵام ئەداتەوە

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد 

ھێلینا کۆندێسی راگەیاندنکار دوپاتی کردەوە کە بەرشەلۆنە بە توندی وەڵامی ئەو تۆمەتانە ئەداتەوە کە باس لە ھاتنە ناوەوەی ناوی ھەردوو یاریزان دێمبڵی و کۆنتینھۆ ئەکەن لە پێناو زامنکردنی بۆندەکەی نەیمار لەگەڵ یانەی پاریس ساینت جێرمان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە رادیۆی کادێنا کۆپی ئەمڕۆ سێشەممە ھێلینا ئاشکرای کرد کە کە یانەی بەرشەلۆنە رەتی کردۆتەوە کە ھیچ جۆرە داوایەکیان پێشکەش کردبێت تێدا دێمبڵی و کۆنتینھۆ بگۆڕنەوە لەپێناو نەیمار.

ھەروەھا ھێلینا ئەوەشی دوپات کردەوە کە دێمڵی بە ھیچ شێوازێک بە ھزری دا نەھاتووە کە یانە کەتەلۆنییەکە بەجێ بھێڵێت، وە یانەکەش ئەوەیان پشتڕاست کردۆتەوە کە دێمبڵی شیاوی فرۆشتن نییە بۆ وەرزی داھاتوو.

یانەی بەرشەلۆنە لە ھەوڵی تەواودایە کە سود لە تواناکانی نەیمار وەربگرێت پاش ئەوەی سەرکەوتوو بوو لە راکێشانی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی بۆ ریزی یانەکە.


PM:07:54:16/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 5300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌