هەفتەی داهاتوو نەوزاد هادی دەگۆڕدرێت

هەفتەی داهاتوو نەوزاد هادی دەگۆڕدرێت
مەوداپرێس-هێمن مامەند


بڕیارە هەفتەی ئایندە پارێزگاری  هەولێر لەپۆستەكەی لابدرێت و كەسێكی دیكە لەشوێنی ئەو دابنرێت.


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەوداپرێس كەوتووە "   بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو پارێزگاری هەولێرو دهۆك بەكەسانی  دیكە بگۆڕدرێن و كەسانی دیكە  لەشوێنیان دابنرێت".

هەر بەپێی زانیاریەكان بڕیارە لەجێگەی نەوزاد هادی، فرسەت سۆفی پەرلەمانتاری خولی پێشووی پارتی  لەجێگەی  دابنرێت  ".

لای  خۆشیەوە نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەسەر لیستی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  بەمەوداپرێسی راگەیاند " بەپێی دواین هەمواری  یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاكان پۆستی پارێزگار دەتوانرێت كەسێك بكرێت بەپارێزگار ، ئەگەر ئەندامی ئەنجومەنیش نەبێت، ئەمەش  لەكاتێكدایە بەپێی یاساكەی پێشووتری ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبوایە ئەو كەسەی دەبێتەپارێزگار ئەندامی ئەنجومەن بوایە".

 عوزێری وتیشی" دەبێت پارێزگاری نوێ‌ لەئەنجومەن  متمانەی پێبدرێت بەپەنجا زائید یەك".



PM:12:10:17/07/2019