جێگری كونسڵی توركیا لەهەولێر كوژرا

جێگری كونسڵی  توركیا  لەهەولێر كوژرا
مەوداپرێس_ هێمن مامەند


 كەمێك لەمەوبەر لەچێشتخانەی ( ئۆك باز)  لەشاری هەولێر  جێگری كونسڵخانەی توركیا لەشاری هەولێر كوژراو چەند كەسێكیش برینداربوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار تایبەت بەمەوداپرێسی راگەیاند " كەمێك لەمەوبەر لەچێشتخانەی ( ئۆك باز) ی نزیك ئێمپایەر ستی، جێگری  كونسڵی توركیا كوژراو سێ كەسی دیكەش برینداربوون".


سەرچاوەكە وتیشی" هێزەكانی ئاسایشی هەولێر لەئێستادا لەئینزارن و هێزێكی ئەمنی زۆر لەشاری هەولێر بڵاوەی پێكراوە".



PM:02:24:17/07/2019