ھۆنیا وەڵامی ئاریاس دەداتەوە

ھۆنیا وەڵامی ئاریاس دەداتەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

دوای ئەوەی گۆرانیبێژی لاوی کورد ئاریاس جەڤان، پەیامێکی ئاراستەی خانمە گۆرانیبێژ ھۆنیا کرد، ھۆنیا وەڵامی دەداتەوە.

ئاریاس لە ھەژماری ستۆری ئینستاگرام پەیامێک ئاراستەی خانمە گۆرانیبێژ ھۆنیا دەکات دەربارەی ئەو دوێتەی پێکەوە وتیان، دەڵێت"گۆرانی (من و تۆ) بە تەواوی لە لایەن منەوە کاری بۆ کراوە، بۆیە رێگە نادەم ئەم بەرهەمە لەگەڵ کەسی تردا بڵێت جگە لەوەی خۆم ئاگادار بکرێمەوە، لە ئەگەری رێزنەگرتن لە قسەکان بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵا تۆمار بکەم".

لەبەرمبەردا ھۆنیا لە رێگەی پۆستێکەوە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت"بەرهەمێک دوێت بێت بەتەنها نابێتە موڵکی کەسێک".




PM:08:19:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌