ئەم خواردنانە ئارەزووی سێكس زیاد دەكات

ئەم خواردنانە ئارەزووی سێكس زیاد دەكات
مەوداپرێس- 

هەندێك پێكهاتە و پڕۆتین هەیە كە یارمەتیت دەدەن بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن، بەھۆی بوونی چەند پێکھاتەیەک لەم خواردنانەی خوارەوە یارمەتی بەرزبوونەوەی ئارەزووی سێکسی دەدات.

پەیوەندی سێکسی لە نێوان ھاوسەران بە پەیوەندیەکی گرنگ دادەنرێت، خۆشەویستی و پەیوەندی نێوانیان زیاتر دەکات، ئەو ھاوسەرانەی ھەست بە لاوازی لایەنی سێكسیان دەكەن دەتوانن سوود لەم خواردنانە وەربگرن.


جەرجیر یەكێكە لەو خۆراكانەی كە زۆرترین سوودی هەیە بۆ زیادكردنی توانای سێكس كردن.

میوە ترشەكان بریتین لە لیمۆی سەوز و زەرد و پرتەقاڵ و سندی كە رێژەیەکی زۆر دژەئۆكسید و ڤیتامین C و ترشی فۆلیكیان تێدایە كە هەموویان زۆر گرنگن بۆ تەندروستی لەش و كاریگەری دەكەنە سەر كۆئەندامی زاووزێ.

بادەم یەكێكە لەو خۆراكانەی كە دەبێتە هۆی زیادبوونی هەست و سۆزداری و توانای سێكس زۆر زیاد دەكات، بادەم زینك و ڤیتامین E و سیلینیۆمی تێدایە، كە زینك ئارەزووی سێكس كردن و توانای سێكس كردن زیاد دەكات.

رەنگی سوور رەنگێكی سەرنجڕاكێشە، هەروەها لە توێژینەوەیەكدا كە لە ساڵی 2008 دا ئەنجام دراوە دەركەوتووە كە پیاوان زیاتر ئارەزووی سێكس دەكەن كاتێك ژنان پۆشاكی سوور دەپۆشن، شلیك ڤیتامین B و ترشی فۆلیكی تێدایە كە دەبنە هۆی زیادبوونی تۆوەكان.





AM:09:19:18/07/2019