ئینستاگرام لایکەکانی دەشارێتەوە

ئینستاگرام لایکەکانی دەشارێتەوە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڕیاری داوە ژمارەی لایکی پۆستەکانی لە ھەندێک وڵات بشارێتەوە، بەمەبەستی کەمردنەوەی فشار.

بەڕێوەبەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڕیاریانداوە بە شاردنەوەی لایکی پۆستەکانی لە ھەندێک وڵات، بۆ کەمردنەوەی فشار لەسەر بەکارھێنەرانی و، کەم بوونەوەی ھەستی متمانە بەخۆبوون، ھەروەھا لە جیاتی ژمارەی لایکەکان تەنھا ناوی کەسێک و 'ئەوانەی دیکە' پشان دەدات وتەنھا ئەو خاوەنی پۆستەکە دەزانێت چەند کەس لایکی کردووە.

تاوەکو ئێستا شاردنەوەی ژمارەی لایکەکان لە وڵاتانی کەنەدا، ژاپۆن، نیوزیلاند، ئوسترالیا، ئیرلەندا، ئیتالیا و بەرازیل جێبەجێکراوە.


AM:11:13:19/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌