حوکمی سێداره‌ به‌سه‌ر ژنێکدا جێبه‌جێ کرا

حوکمی سێداره‌ به‌سه‌ر ژنێکدا جێبه‌جێ کرا
مه‌وداپرێس-

حوکمی سێداره‌ به‌سه‌ر ژنێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بەپێی هه‌واڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە  16ی ته‌موزی 2019، حوکمی سێدارەی ژنێکی کورد بە ناوی "مەلێحە ساڵحیان" لە بەندیخانەی ناوەندی مەهاباد جێبەجی کراوە.

مەلێحە ساڵحیان، خەڵکی میاندواو بووە و بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی 10 رۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 8 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جیبەجێ کراو.


AM:11:49:19/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌