به‌غدا ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت

به‌غدا ئه‌م پاره‌یه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت
مه‌وداپرێس-

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە لە وەزارەتی داراییە و بە زووترین کات رەوانە دەکرێت.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووه‌ ''مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عیراقە کە بڕەکەی 476 ملیار دینارە، هەموو رێوشوێنەکانی تەواوبوون و تەنیا ئەوەی ماوە رەوانە بکرێت".

جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق باسی لەوەشکرد "لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمکردووە و پێیان راگەیاندم کە بە زووترین کات ئەو پارەیە دەنێرن".

بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عیراق، دەبێت بەغدا مانگانە 68 ملیار دینار بۆ مووچەی پێشمەرگە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ پێشمەرگە نەناردووە.



PM:07:43:19/07/2019