پاستای ئەلفرێدۆ ئامادە بکە

پاستای ئەلفرێدۆ ئامادە بکە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پاستای ئەلفرێدۆ، یەکێکە لەو جۆری پاستایانەی کە زۆرێک لە مرۆڤەکان ئارەزووی خوراردنی دەکەن، خانمان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسان لە ماڵەوە ئامادەی بکەن.

پێداویستییەکان:

دوو کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون، 350 گم ماکەرۆنی، 300 گم سنگی مریشک، کەمێک ئاڵەتی رەش، خوێ بەپێی پێویست، کوپێک قارچک، ھەشت کەوچکی گەورە کەرە، دوو کوپ کرێم، نیو کوپ پەنیری بارمیزان.

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

ماکەرۆنییەکە بکوڵێنە و بیپاڵێوە تا سارد دەبێتەوە، ئاڵەت و خوێکە بکە بە سنگەکەوەو کەمێک سووری بکەرەوە، پاشان کەرەکە بتوێنەرەوەو کرێم و قارچکەکەی بۆ زیاد بکە تا وەک سۆسێکی لێ دێت، دواتر ماکەرۆنییەکەی بۆ زیاد بکە و جوان تێکەڵاوی بکە، لە کۆتایدا پەنیرەکەی بکە بە سەردا ئامادە دەبێت بۆ خواردن.




PM:08:37:19/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌