موچەی حەوت مانگی پێشمەرگە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت

موچەی حەوت مانگی پێشمەرگە ڕەوانەی هەرێم  دەكرێت
مەوداپرێس-


دكتۆر بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، مووچەی حەوت مانگی پێشمەرگە لە وەزارەتی داراییە و بە زووترین كات رەوانە دەكرێت.

دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەمەوداپرێسی راگەیاند  " مووچەی حەوت مانگی ئەمساڵی پێشمەرگە لە وەزارەتی دارایی عێراقە كە بڕەكەی 476 ملیار دینارە، هەموو رێوشوێنەكانی تەواوبوون و تەنیا ئەوەی ماوە رەوانە بكرێت".

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق باسی ئاماژەی بەوەشكرد "لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمكردووە و پێیان راگەیاندم كە بە زووترین كات ئەو پارەیە دەنێرن".

 



AM:09:36:20/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌