کێ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر

کێ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

سه‌رچاوه‌یه‌ک تایبه‌ت له‌ هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌چێته‌ شوێنی شێخ جه‌عفه‌ر مه‌سته‌فا و ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70.

سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌ هێزه‌کانی 70ی پێشمه‌رگه‌ به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "به‌دڵنیایه‌وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر و وه‌ک فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70 ده‌ستبه‌کار ده‌بێت".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی "مه‌رجه‌ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بێت، وه‌ مه‌حمود سه‌نگاوی و مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ک کاندید دیاری کراون بۆ ئه‌و پۆسته‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌ کابینه‌ی نوێ هیچ پۆستێکی نه‌دراوه‌تێ بڕیاره بکرێته‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی 70، چونکه‌ کوتله‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا".

له‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا شێخ جه‌عفه‌ر وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم دیاریکراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌کانی مه‌وداپرێس بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌ک جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌ست به‌کاربێت.



PM:12:32:21/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 15384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌