مرەبای گێلاس ئامادە بکە

مرەبای گێلاس ئامادە بکە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

گێلاس جگە لە تامە خۆشەکەی و سوودە تەندروستییەکانی دەتوانیت وەک مرەبا ئامادەی بکەیت، تامێکی خۆشی دەوێت و کاتێکی کەمیشی دەوێت.

خانمان ئارەزوودەکەن شێوازی نوێی خواردن و شیرینی پێشکەشی بکەن، دەتوانن سوود لە ئامادە کردنی مرەبای گێلاس ببینن و بەم شێوەیە ئامادەی بکەن.

پێداویستییەکان:

یەک کیلۆ گێلاس، 3 پەرداخ شەکر، کەوچکێکی چا لیمەندۆزی، 2 پەرداخ ئاو.

چۆنییەتی ئامادەکردنی:

سەرجەم پێداویستییەکان تێکەڵاو دەکەت و دەیخەتە سەر ئاگر تا جوان دەکوڵێت، پاشان ئاگرەکەی بۆ کز دەکەیت تا خەست دەبێتەوە دەیکەیتە بەفرگرەوە و ئامادە دەبێت بۆ خواردن.




PM:06:14:21/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌