بزانە عیرا ق چی بەسەر توركیا هێناوە

بزانە عیرا ق چی بەسەر توركیا هێناوە
مەوداپرێس-



بەهۆی  قەدەغەكردنی هاوردەی هێلكەی توركی بۆ عێراق    18 ملیۆن مریشك لە توركیا لەناوچوون و  بەمەش 8 بەرهەمهێنەری پەلەوەر لەو وڵاتە مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاند.


رۆژنامەی زەمانی توركی، بڵاویكردەوە  " بڕیارەكەی حكوومەتی عێراق بۆ راگرتنی هاوردەی هێلكە لە توركیا، قەیرانێكی یەكجار گەورەی بۆ وەبەرهێنەرانی هێڵكە لە توركیا دروستكردووە، بەجۆرێك 18 ملیۆن مریشك لە ناوچوون و  هەشت بەرهەم هێنەریش  مایەپووچبوونی خۆیان راگەیاندووە".

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە  " لە ماوەی 20 رۆژی رابردوودا، بەھۆی ئەوەی بەرهەمهێنەرانی هێلكە لە توركیا توانای دابینكردنی ئالیكیان نییە بۆ مریشكەكانیان، بۆیە بە ناچاری ئەو رێژە زۆرەیان لەناوبردووەو مایە بوچ بوونی خۆیان راگەیاندووە".

ئەمە لەكاتێكدایە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، دەسەڵاتدارانی عێراق هاوردەی هێلكەیان لە توركیا قەدەغەكرد.



PM:06:54:21/07/2019