بە 3 رۆژ کێشەی پێستت مەھێڵە

بە 3 رۆژ کێشەی پێستت مەھێڵە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

گرفتەکانی پێست لەلای خانمان ھەرگیز کۆتای نایەت، بەردەوام بەدەست گرفتێکی پێستەوە دەناڵێنن بە تایبەت ھەبوونی زیپکە و پەڵە و خاڵی رەش گرفتە سەرەکیەکانن لای خانمان، چەندین شێواز بەکار دەھێنن بۆ رزگار بوون لەو گرفتە، دەتوانن بە پێکھاتەی سروشتی چارەسەری ئەو گرفتانە بکەن.

چەندین جۆری ماسک و دەرمان ھەیە کە خانمان بە کاری دەھێنن بۆ ئەوەت رزگاریان بێت، دەتوانن بە چەند پێکھاتەیەکی ئاسان کە لە ماڵەوە بوونی ھەیە خۆیان رزگار بکەن و ببنە خاوەنی پێستێکی ساف و جوان و بێ کێشە لە ماوەی 3 رۆژدا.

پێکھاتەی یەکەم، پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆ، پەتاتەکە بکەرە ناو خەڵاتەیەک و ئاوەکەی بگرە، لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵاوی بکەو بە لۆکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 20 خولەک، بە ئاوی سارد بیشۆ رۆژی 2 جار بەکاری بھێنە.

پێکھاتەی دووەم، خەیار و پەتاتە بکەرە ناو خەڵاتەیەکەوە تا وەک ماسکێکی لێ دێت، بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی 20 خولەک، بۆ ماوەی 3 رۆژ بەکاری بھێنە.

پێکھاتەی سێھەم، پەتاتە و نیو گێزەر بکەرە ناو خەڵاتەیەک و دواتر بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 15 خولەک، بە ئاوی سارد بیشۆ.




PM:01:53:22/07/2019