پارەی ئەلکترۆنی ناکۆکی بۆ مارک دروست دەکات

پارەی ئەلکترۆنی ناکۆکی بۆ مارک دروست دەکات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند پارەیەکی دیجیتاڵی تایبەت بە خۆیان دروست دەکەن، بە ناوی لیبرایە بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە ترەمپی ھێنایە سەر خەت و لە رێگەی توویتێکەوە ھۆشداری دەدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سەبارەت بە دروستكردنی پارەی دیجیتاڵی تایبەت بە فەیسبووک لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر،لە رێگەی توویتێکەوە دەڵێت" ئەگەر فەیسبووک یان ھەر کۆمپانیایەکی دیکە دەیەوێت ببێت بە خاوەنی پارەی خۆی، دەبێت بە پێی رێسا و یاساکان مامەڵە بکەن، سەرجەم پارە ئەلکترۆنییەکان لای من پەسەند نییە".

بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵەو ھاتنە سەر خەتی ترەمپ، پێشبینی دەکرێت کاریگەری گەورە لەسەر گەشەسەندی پارەی ئەلکترۆنی بەگشتی و بەکارھێنەرانی ئەو ۆارەیە بە تایبەت.




PM:08:49:22/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌