مژدە بە ھەوادارانی دەدات

مژدە بە ھەوادارانی دەدات
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

‏‎دەرهێنەر و گۆرانیبێژی لاو هەردی سەلامی، 
‏‎نوێترێن وێنەی بڵاوکردەوە، مژدەی بەرھەمێکی نوێ بە ھەوادارانی دەدات.

‏‎هەردی، نوێترین وێنەی خۆی و پەریسای بڵاوکردەوەو لەسەری نووسیوە "لە ڤیدیۆ کلیپی پەری، پەری بەرھەمێکی نوێی منە لە چەند رۆژی داھاتوو بە ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی دەکەینەوە، ئەوەندە دڵنیام کە بە دڵتان دەبێت خۆشم زۆر بەپەلە و بە پەرۆشم بۆ بڵاوکردنەوەی، چاوەڕێی ئەم کلیپەم بن 
ئێوە خۆتان دەزانن من زۆر کەم کلیپ دەکەم، بەڵام کە کلیپێک دەکەین دەزانین چی دەکەین".

‏‎هەردی، یەکێکه‌ له‌گۆرانیبێژه‌ لاوەکانی کورد، بەهۆی بەهێزی تێکستی گۆرانیەکانی خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، گۆرانیەکانی بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوه‌ لە نێوان هەوادارانی.




AM:10:45:23/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌