دوو ژنی کورد له‌سێداره‌ دران

دوو ژنی کورد له‌سێداره‌ دران
مه‌وداپرێس-

حوکمی سێدارەی دوو ژنی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵێکی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە 23ی ته‌موزی 2019 ، حوکمی سێدارەی دوو ژن لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

ئەو دوو ژنەی کە لە سێدارە دراون ناویان "ئاراستە رەنجبەر"  و "نازدار وەتەنخاه‌"، بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە کوشتنی ئەنقەست لە کەیسێکی هاوبەشدا دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.

وه‌ هه‌نگاو بڵاویکردۆته‌وه‌، ئاراستە رەنجبەر بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی و نازدار بە تۆمەتی هاوکاری کردنی ماوەی ١٥ ساڵە لە بەندیخانەی ئورمیە دەستبەسەر کرابوون.


PM:03:47:23/07/2019