بزووتنەوەی گۆڕان، یادێک لە هەورازەوە بۆ نشێو

بزووتنەوەی گۆڕان، یادێک لە هەورازەوە بۆ نشێو
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

رۆژی 2009/7/25 دەرکەوتنی کڵپەو هاتنەکایەی ئاڵایەکی نیلی پۆش لەنێویدا بە مۆمێک، وەرچەرخانێکی گرنگی مێژویی بوو لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و زەنگێک بوو بۆ رۆیشتن بەرەو بەغدا ئەوەش بەهۆی دروستبونی یەکەم بزوتنەوەی ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری کە هەرێمی کوردستان بە خۆیەوە نەدیبوو بە ناوی بزووتنەوەی گۆڕان، گۆڕان بزووتنەوەیەکی جەماوەریی و رێکخراوێکی سیاسی بوو کە لەسەر بنەمای خەباتی مەدەنی و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی هاتە ئاراوە.

لە دوای هەنگاو بە هەنگاوی بزووتنەوەی گۆڕان زمانی رەخنەی تیژ تر دەبوو، ئومێدی چاکسازی لە ناو خەڵک دروست دەبوو، بەڵام رۆژگارێک بڕی نەکرد جیابوونەوەو و دەستلەکارکێشانەوەو کرانەوەی زمانی رەخنەی ناوخویی و رۆشتنەوەی کادرە باڵاکانی بۆ ماڵەوە میدیای ئەو حیزبەی کپ کردەوە، لەلایەک کەسانی دەرەوەی بزووتنەوەکە رەخنەی توند دەگرن لە پاشەکشێ بزووتنەوەی گۆڕان و لەلایەک کەسانی ناو بزووتنەوەکە ئاماژە بۆ پاک و بێگەردی و سەرکەوتنی دەکات، چاودێرێکی سیاسیش دەست دەخاتە سەرزام و جومگە شکاوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پیشاندەدات.

کەنعان ئیسماعیل، ئەندامی چفاتی گشتى دەستلەکارکێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان بە زمانی رەخنەوە قسە بۆ مەوداپرێس دەکات و دەڵێت "گۆڕان لەسەر ئەو ئامانجەی بۆی دروست بوو لای داوە تحولی سەریعی کرد بۆ بەرژەوەندی هەندێ کەس و مۆمیاکردنی هەردوو چڤات و داگیرکردنی گردەکە چوونە ماڵەوەی کۆمەڵێک سەرکردەی دیار و یاخود ناردنی بەپەلەی پەرلەمانتارەکانی گۆڕان بۆ بەغدا و دەنگدان بە وەزیری داریی عیراق ". 

کەنعان ئیسماعیل رەخنە لە گۆڕان دەگرێت بە هۆی بەشداریکردنی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی "بەشداریکردنی گۆڕان لە کابینەی نۆیەم بۆ چاکسازی و بەرژەوەندی خەڵکینیەو بەشداریکردنەکەیان لە برس و لە رقدابوو".

ئەوئەندامە دەستلەکارکێشاوەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕان هەڵەی زۆری کردوە بووە بە حزبە تەقلیدیەکانی کوردستان و باجی هەڵەی هەڵوێستەکانی ئەدات بۆنمونە لەسەر ریفراندۆم هەڵوێستی روونی نەبوو بڕیاری رێکخەری گشتی لە دوانزەی شەودا بڕیار دەدات و خەڵک ئازاد دەکات و پێچەوانەی هەردوو جڤات بڕیاری دا لەبەردەم مایکی راگەیاندنەکان دەڵێت دەنگمان دا بە بەڵێ واتە بەناوی هەموو بزوتنەوەی گۆڕانەوە قسەدەکات لە بەشێکی زۆر دەنگیان بە نەخێردا".

نزیکبوونەوەی گۆڕان لە کۆنفراسی ناخۆی ئەو حزبە بەهادین ئەحمەد پێ وایە "کۆنفراس چارەسەری کێشەکانی بزووتنەوەی گۆڕان ناکات  عومەری سەید عەلی بەرێکخەر هەڵدەبژێردرێتەوە کۆمەڵێک خەڵکی بەرژەوەندی خواز لە دەوری خۆی دەهێڵێتەوە".


ئەنوەر حسین چاودێری سیاسی بە مەوداپرێسی رایگەیاند "لە بیری مندا دروست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان دوو ئەجێندای هەی، یەکەم پۆزەتیڤە بزووتنەوەی گۆڕان سیاسی جیاوازبوو نوێنەرایەتی ئۆپۆزسیۆنی دەکردئەلتەرناتیڤێکی دروست کرد و گەنجی وەک کارکتەری سیاسی پیشاندەدا و بە رابەرایەتی نەوشیروان مستەفا بوو قورسیایەکی زۆری هەبوو، دووەم نەگیتیڤ بوو، چونکە بزووتنەوەی گۆڕان لە سەپاندنی ئەجێنداکەی سەرکەوتوو نەبوو خۆی سەپاند بەسەردەنگی شەقامدا و سەرکەوتوونەبوو و راستگۆ نەبوو لەگەڵ خواستی دەنگدەرو دەنگی ناڕەزای"

وتیشی "لە کۆتایدا ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانیی جیاواز بێت لە یەکێتی و پارتی و تێانپەڕێنێت و پاشکشەیەکی زۆری کردووە".

ئەو چاودێرە سیاسییە باس لە شکس و بچوکبوونەوەی دەکات و دەڵێت "دوای بەرژەوەندی خۆیان کەوتن  و واقیعی نەبوو و  دوای ئەو دژایەتیە گەورەی پارتی چوون لەگەڵی رێکەوتنەوە  بۆیە جەماوەرەکەیان لێیان دورکەوتنەوە و پاشکشەیەکی زۆریان کرد".

لە لایەکی تریشەوە ئەوانەی لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان درێژە بەکاری سیاسیان دەدەن پێیان وایە بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵویستی سیاسی و بەرنامەی نەوشیروان مستەفا لای نەداوە لەسەر بەرنامەکەی بەردەوامە.

بەهادین ئەحمەد ئەندامی جڤاتی نیشتیمانى بزووتنەوەی گۆڕان بە مەوداپرێسی رایگەیاند "ئەو ئامانجەی نەوشیروان مستەفا گۆڕانی لە پێناودا دروستکرد بە دڵنیاییەوە لای  نەداوە و نەشوەستاوە و بەردەوامە".

بەهادین ئەحمەد باس لە هۆکاری دروست بوونی بزووتنەوەی گۆڕان  دەکات و دەڵێت "ئێمە وازمان لەبەرژەوەندی کەسی خۆمان هێناوە دروست بوونی گۆڕان بۆ چاکسازی بووە وە بۆ تێپەڕاندنی یەکێتی و پارتی بوو کە خەڵکیان بێ ئومێد کردبوو".

ئەو ئەندامەی چڤات باس لەوەشدەکات "بزوتنەوەی گۆڕان کەم وکوڕی سیاسیمان نییە".

زۆر رەخنە لە هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان دەگیرێت سەبارەت بە ریفراندۆم ئەحمەد  وەڵام دەداتەوە و وتی "بەکۆی دەنگی چڤاتی نیشتیمانی بڕیاری لێدرا کە مافێکی میللەتەکەمانە، بەڵام گۆڕان پێ وابوو هەلومەرجەکە لەبارنەبوو پێویستە دوابخرێت".


PM:05:18:25/07/2019