كۆمپیتەر ھۆکارە بۆ ئەم کێشانە

كۆمپیتەر ھۆکارە بۆ  ئەم کێشانە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

نوێترین توێژینەوەی ئەمریكی پەیوەندی نێوان بەكارھێنانی كۆمپیتەرو نەخۆشییە دەروونییەكان ئاشکرا دەكات، كۆمپیتەر ھۆكارە بۆ كێشە دەروونییەكان.

توێژینەوەیەك لە زانكۆی میشیگان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەنجامدراوە، كە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە زۆر مانەوە لەسەر كۆمپیتەر بۆ بەكارھێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی و گرفتە دەروونییەكان زیاد دەكات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوتووە كە زۆر بەكارھێنانی كۆمپیتەر بۆ تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رێژەی خەمۆكی و بێتاقەتی زیاد دەكات.




PM:09:34:26/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌