واتس ئەپ ئەپێکی تایبەت بەرھەم دەھێنێت

واتس ئەپ ئەپێکی تایبەت بەرھەم دەھێنێت
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

تۆڕیکۆمەڵایەتی واتس ئەپ تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆی و دەنگی و ئاڵوگۆڕی نامە، کار لەسەر ئەپێکی تایبەت دەکات بۆ کۆمپیتەر.

بەپێی ھەواڵی میدیا تەکنەلۆژییەکان، کۆمپانیای واتس ئەپ لە پڕۆژەیدایە ئەپێکی تایبەت بە کۆمپیتەر بخاتە بازاڕەوە، کە لەگەڵ ویندۆزی 7 بەرەو سەرەوە کار دەکات، چەندین تایبەتمەندی دەبێت.

ئەو ئەپەی کە بەرھەن دێت، ھیچ پەیوەندییەکی بە بەرنامەی واتس ئەپی مۆبایلەوە نابێت، بەشێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات و دەتوانرێت پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆی پێ ئەنجام بدرێت.




AM:11:27:28/07/2019