ژنێکی دووگیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ کوژرا

ژنێکی دووگیان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌هه‌ڵه‌ کوژرا
مه‌وداپرێس-

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی که‌رکوک رایگه‌یاند لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک ژنێکی دووگیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌ هاوسه‌ری ژنه‌که‌ له‌ کاتی پاککردنه‌وه‌ی چه‌که‌که‌ی فیشه‌ک له‌ چه‌که‌که‌وه‌ ده‌رچووه‌ به‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی که‌وتووه‌.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ته‌موزی 2019 رایگەیاندووە "شەوی رابردوو هاوڵاتیەکـ بەناوی (عەلی برهان یونس) تەمەن 23 ساڵ کە کارمەندی پۆلیس بووە لە لەفەوجی 2ی سەر بە لیوای 20ی فرقەی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق لەناو ماڵی خۆیان بەفیشەکـ هاوسەرەکەی خۆیی بەناوی (منتهی خالید)ی تەمەن 18 ساڵ کوشتووە".

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەداوە "بە وتەی هاوسەری ژنەکە، لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەهەڵە فیشەکـ لەچەکەکەی دەرچووە و بەر هاوسەرەکەی کەوتووە".

پۆلیسی کەرکوک ئەوەشی خستۆته‌ڕوو "خێزانی ئەو کارمەندی پۆلیسە دوو گیان بووە و لێکۆڵینەوەکانیش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە".



PM:12:08:28/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌