ئەم ھەفتەیە بەرشەلۆنە دوو گرنگترین گرێبەست رائەگەیەنێت

ئەم ھەفتەیە بەرشەلۆنە دوو گرنگترین گرێبەست رائەگەیەنێت

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد 

جێرراد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی دیاری شاری بەرشەلۆنە و ئیسپانیا ئاشکرای کرد کە یانەی بەرشەلۆنە ئەم ھەفتەیە دوو گرێبەست یەکلایی ئەکاتەوە کە گرنگترین گرێبەست ئەبن بۆیانەکە کە بەم دواییە زۆرترین ھەوڵی بۆیان داوە.

رۆمێرۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وتی: "ئەم ھەفتەیە ھەفتەی زامنکردنی گرێبەستەکانی بەرشەلۆنەیە، یانەی بەرشەلۆنە ھەریەکە جۆنیۆر فێربۆ لە یانەی ریاڵ بێتس و نەیمار دا سێلڤا لە یانەی پاریس ساینت جێرمان ئەھێنێتە ریزی یانەکەوە".

رۆمێرۆ کە لای ھەوادارانی یانەی بەرشەلۆنە بە دروستی و راستی لە ھەواڵەکانییدا ئەناسرێتەوە رایگەیاند: "سەرەڕای یەکلایکردنەوەی گرێبەستەکەی نەیمار و فێربۆ، مالکۆم ئەچێتە ریزی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییەوە، کۆنتینھۆ ئەبێت بە بەشێکی ئاڵوگۆرکاری لە بری نەیمار ئەچێتە یانەی پاریسەوە.


PM:07:40:28/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 10792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌