بەم شێوازە زیپکەی ژێر پێست مەھێڵە

بەم شێوازە زیپکەی ژێر پێست مەھێڵە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

بوونی زیپكە یەكێكە لەو گرفتە باوانەی زۆرێك لە خانمان گیرۆدەی بوون، یەكێكیش لەو جۆرەی كە زۆر بێزاریان دەكات زیپكەی ژێر پێستە كە ئازاری زیاترە و شوێنەكەی رەق دەبێت.

دەتوانن بە چەند رێگایەك خۆتان لە زیپكەی ژێر پێست رزگار بكەن و ببن بە خاوەنی پێستێكی ساف و جوان.

شیری خەست بە لۆكە بیدە لە روخسارت بۆ ماوەی ١٠ خولەك دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

سێوێك بخه‌ره‌ ناو خه‌ڵاته‌وه‌و وردی بكه و له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵاوی بكه‌و ‌ بیه‌ له‌ ده‌م و چاوت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك. 

هه‌ویری ددان ششتن به‌ بۆن و تامی نه‌عنا بیه‌ له‌ جێگه‌ی زیپكه‌كه‌ به‌ شه‌و لێی به‌ و به‌یانی بیشۆ و هه‌فته‌ی دووجار به‌كاری بهێنه، بەڵام بۆ ئەو كەسانە نابێت كە پێستیان ناسكە.



PM:08:35:28/07/2019