کچێکی کورد بەرهەمێکی وروژێنەر بڵاودەکاتەوە

کچێکی کورد بەرهەمێکی وروژێنەر بڵاودەکاتەوە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

کچە گۆرانیبێژی کورد ساندرا ئەلساندرا، خەریكی ئامادەكاری بەرهەمێكی نوێیە و گۆرانیەكەی باس لە "وروژێنەری كچان دەكات وەك ئاگر".

رەوەند جەواد، دەرهێنەر و بەرێوبەری هونەری گۆرانبێژ ساندرا ئەلساندرا بە مەوداپرێسی رایگەیاند: نوێترین كاری ساندرا دوێتێكە لەگەڵ  كچە گۆرانیبێژێك گۆرانیەکە بە ناوی "I Am fire" لە تێكست areo &taim ئامادەکراوە.

رەوەند جەواد وتیشی: موزیكی لە لایەن I wana be a dJ دانراوە و  مایسترینگ ئەو گۆرانیە لە لایەن  arsen Gabriel كراوە، میكس لە لایەن areo ئەنجامدراوە.

رەوەند جەواد ئاماژەی بەوەکرد: سپۆنسەری بەرهەمەكە لەلایەن باوكی ساندرا كراوە، ئەو گۆرانیە دوێتە بە زمانی ئینگلیزیە، باسی وروژێنەری كچان دەكات وەك ئاگر.

ساندرا، خەڵكی شاری سلێمانیە لە وڵاتی سویسرا دەژی كاری بزنس و گۆرانی دەكات، ئەم کارەی دەبێتە دووەم کاری هونەری.



PM:09:31:28/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 17148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌