بە شێوازی سووجدە راھێنانیان پێ دەکەن

بە شێوازی سووجدە راھێنانیان پێ دەکەن
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

سەنتەرێکی ھۆڵەندی تایبەت بە چارەسەری ئازاری جومگەکان، بە شێوەیەکی جیاواز چارەسەری نەخۆشەکان دەکات.

سەنتەرێکی ھۆڵەندی تایبەت بە چارەسەری ئازاری جومگەکان، بە چوار جوڵە راھێنان بەو کەسانە دەکات کە ئازاری جومگەکان ھەیە، کاتێک چوار جوڵەکە تەواو دەبێت ھاوشێوەی سووجدە وایە کە لە کاتی نوێژدا سووجدە دەبرێت.

ئەم شێوازە بە باشترین راھێنان دانراوە بۆ نەمانی ئازاری جومگەکان، ھەروەھا راھێنەرانی ئەو راھێنانە پێیان وایە بەو شێوەیە لە رێگەی سەری مرۆڤەکەوە تەواوی ئازارەکان دەردەچێت لە لەشی کەسەکەدا.




PM:11:24:29/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌