موچەی خانەنشینی دەبێتە 600 هەزار دینار

موچەی  خانەنشینی دەبێتە 600 هەزار دینار
مەوداپرێس-


پێشنیازی هەموار و زیادكردنی مووچەی خانەنشینی گەیشتووەتە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وپەرلەمانتارێكیش دەڵێت  ئەگەر ئەو پێشنیازە رەزامەندی لەسەر بدرێت، مووچەی خانەنشینی كەمترینیان لە 400 هەزار دیناری عێراقییەوە دەبێتە 600 هەزار دینار.

وەجیە عەباس، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەمیدیا عێراقیەكانی راگەیاندووە  "پێشنیازمان كردووە یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2014 هەموار بكرێتەوە، 21 جار هەموار كراوە بۆ ئەوەی كەمترین مووچەی خانەنشینی ببێت بە 600 هەزار دینار نەك 400 هەزار بێت".

وەجیە ئاماژەی بەوەشكردووە  "یاساكە بەتەواوەتی لەناو لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر كراوە دوای هەموار كردنەكان، 8 هەمواریان لەلایەن ئەحمەد ساعدی، سەرۆكی دەستەی نیشتمانیی خانەنشینی پێشكەشی كراوەو لەگەڵ هەمواركردنەكاندا ئەوانەش جێكراوەنەتەوە".


 



AM:10:55:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 27444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌