ماسکێک تایبەت بە وەرزی گەرما

ماسکێک تایبەت بە وەرزی گەرما
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

له‌وه‌رزی هاوین، پێست زیاتر توشی كێشه‌ ده‌بێت و پێست وشك ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆی به‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر ره‌نگی پێست ده‌گۆر‪ێت، وا دەکات پێست رەنگەکەی تێک بچێت و تووشی پەڵەی روخسار دەبێت.‬

ده‌توانیت چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ بكه‌یت و پێستت له‌ وشك بوونه‌وه‌ بپارێزیت به‌ ئاماده‌كردن و به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه‌ .‬

پێداویستیه‌كان‪ ‬:‬

دوو کوچکی گەورە ماست، یەک کیس چای سەوز

چۆنێتی ئامادەکردن و بەکارھێنان:

چایەكه‌ بكه‌ره‌ قاپێكه‌وه‌و له‌ كیسه‌كه‌ ده‌ری بهێنه‌ ، ماسته‌كه‌ی تێ بكه‌ جوان تێكه‌ڵاوی بكه‌ و بۆ ماوه‌ی ‪30‬ خوله‌ك بیكه‌ره‌ به‌فرگره‌وه‌ ، دواتر بیده‌ له‌ روخسارت بۆ ماوه‌ی ‪15‬ خوله‌ك و به‌ ئاوی سارد ده‌م و چاوت بشۆ و پاشان به‌ سه‌هۆڵ مه‌ساج به‌ ده‌م و چاوت بكه‌، بۆ هه‌موو ده‌م و چاوێك ده‌بێت، ده‌توانیت هه‌فته‌ی جارێك به‌كاری بهێنیت‪ .‬‬‬




PM:08:47:30/07/2019