په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی داوای داگرتنی ئاڵای کوردستانی کرد

په‌رله‌مانی عیراق بڕیاریدا له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی داوای داگرتنی ئاڵای کوردستانی کرد
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

په‌رله‌مانتارێکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق بڕیاری ده‌رکرد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی داوای داگرتنی ئاڵای کوردستانی کرد له‌ ملی یه‌کێک له‌ که‌سوکاری نه‌فالکراوان.

حه‌سه‌ن ئاڵی، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی یه‌کێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ مه‌وداپرێسی راگه‌یاند "له‌دوای ئه‌وه‌ په‌رله‌مانتارانی کورد کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقیان جێهێشت  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێکی عیراقی داوای داگرتنی ئاڵای کوردستانی کردووه‌ له‌ ملی یه‌کێک له‌ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان، دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مانتارانی کرده‌وه‌ بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ کرا". 

حه‌سه‌ن ئاڵی وتیشی "داوامان له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانکرد کرد که‌ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بێڕیزیی به‌رامبه‌ر به‌ ئاڵای کوردستان کرد لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بگیرێت و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقیش له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار بکرێته‌وه‌، دواتر سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق داواکه‌ی ئێمه‌ی قبوڵ کرد بڕیاریدا لیژنه‌ی لێپرسینه‌وه‌ بگیرێت بۆ ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقیش ئاگادار بکرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ 30ی ته‌موزی 2019 که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان گه‌یشتنه‌ شاری سه‌ماوه‌ بۆسه‌ر گۆڕی که‌سوکاریان، له‌کاتی چونیان بۆ شاری سه‌ماوه‌ ئه‌فسه‌رێکی عیراقی داوای داگرتنی ئاڵای کوردستان ده‌کات له‌ ملی  یه‌کێک له‌ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان ده‌ڵێت ئاڵای کوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.‌


PM:09:13:30/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 15128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌