مەوداپرێس- ژیلا ئارام
وه‌كو هه‌موو زه‌یتێكی تر، زه‌یتی لیمۆ چه‌ندین ساڵ لهمهوپێش به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی بووه، لەبەر سوودە گرنگەکانی بەردەوام بەکارھێنراوە بە یەکێک لە زەیتە بۆن خۆش و باشەکان دانراوە.
بەھۆی بوونی دژە ئەكسید لە پێكھاتەكەیدا چەندین سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە، لەو سوودە گرنگانەش.
باشتركردنی لایه‌نی مه‌ساجی و دەروون، كاتێك هه‌ست به قه‌له‌قی ده‌كه‌یت، بۆنی زه‌یتی لیمۆ بكه ئه‌مە وا ده‌كات كه مێشك هێمن بێته‌وه‌و هه‌ست به ئارامی بكات.
چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به ده‌مه‌وه هه‌یه، یارمه‌تی پاكردنه‌وه‌ی ددان ده‌دات و بۆنی ناخۆشی ناو دەم لە ناو ده‌بات، چه‌ند قه‌تره‌یه‌ك له زه‌یتی لیمۆ بكه‌ره ناو كوپێك ئاوه‌و خهرخهرهی پێ بكه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك.
زه‌یتی لیمۆ یارمه‌تی سوتاندنی چه‌وری ده‌دات، ئیشتیهای خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه، ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره نیو پیاڵه زه‌یتی باده‌م له‌گه‌ڵ 7 قه‌تره زه‌یتی لیمۆ تێكه‌ڵاو بكه‌و بیدە له ورگت مه‌ساجی پێ بكه و رۆژی دوو جار به‌كاری بهێنه.