یەکەمین گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یەکەمین گۆڕانکاری لە هەڵوێستی ئەمەریکا بەرامبەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
مه‌وداپرێس-داهۆ سالم

بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەمەریکادا،  کاندیدێک دژایەتی ئیسرائیل دەکاتە دروشمی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.

بێرنی ساندرێس، کاندیدی دێمۆکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند؛ یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمەریکا بەکاردەهێنێت بۆئەوەی ئیسرائیل ناچاربکات بە گۆڕینی رەفتارەکانی.

ناوبراو لە دیمانەیەکدا ووتی؛ ناکرێ سیاسەتی ئێمە پشتگیری کردن بێت لە ئیسرائیل و ئیسرائیل و ئیسرائیل، بەڵکو ئەبێ سیاسەتمان پشتگیریکردن بێت لە هەموو ناوچەکە و کار لەگەڵ هەموو گەلان و ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین.

ناوبراو ووتیشی، لە ژوورێکدا لەگەڵ سەرکردە سعودی و ئێرانی و فەلەستینی و ئیسرائیلیەکاندا دادەنیشێت و ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا یارمەتییە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەبڕێت.

ئەم هەڵوێستە لە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا-ئیسرائیلدا بە وەرچەرخان دادەنرێت، چونکە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا وا باوە هەر کاندیدێک زۆرترین پاڵپشتی بۆ ئیسرائیل دەرببڕێت چانسی سەرکەوتنی زیاتر دەبێت.

سەرچاوە‌‌/ Middle East Monitor


PM:04:59:31/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 8252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌