زێدان گڵۆپی سەوزی ھەڵکرد

زێدان گڵۆپی سەوزی ھەڵکرد

مەوداپرێس_ ھانا ئەحمەد

رۆژنامەی دێفنسا سەنتراڵی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید جارێکی تر ھەوڵیان داوە بۆ راکێشانی پۆڵ پۆگبای یاریزانی یانەی مان یونایتد بۆ وەرزی داھاتوو.

رۆژنامەکە دوپاتی کردەوە کە ھێشتا یانە شاھانەییەکە نائومێد نین لە گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ ریزی یانەکە و بەردەوام لەھەوڵدان.

یانەی ریاڵ مەدرید پێویستی بە بڕی 170 ملیۆن یۆرۆ ھەیە بۆ کڕینی پۆگبا، یانەکە پێویستە 3 لە ئەستێرەکانی بفرۆشێت تا ئەو بڕە پارەیە کۆبکاتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە زێدان گڵۆپی سەوزی ھەڵکردووە بۆ دەستەی کارگێڕی یانەکە تاوەکو ھەریەکە لە ئیسکۆ و جەیمز رۆدریگێز بفرۆشن وە ھەروەھا گارس بێڵ لە ھزری زێداندا ھیچ بنەمایەکی نەماوە.


PM:09:30:31/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 9828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌