دەستكرا بەگەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە

دەستكرا بەگەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە
مەوداپرێس- هێمن مامەند

دوای چوار ساڵ لەپاشەكەوت كردنی موچەكانیان یەكەم توێژی موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان  پاشەكەوتی موچەكانیان بۆگەڕایەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار كەخۆی نەیویست ناوی بهێندرێت تایبەت بەمەوداپرێسی راگەیاند  "بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران پاشەكەوتی موچەی سەرجەم دادوەرانی هەرێمی كوردستان گەڕێندرایەوە".

مەوداپرێس ئەوەی زانییووە  كەگەڕانەوەی پاشەكەوتەكانی دادوەران جیاواز بووە، دادوەر هەبووە پێشووتر برێكی كەم لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە، بەم هۆیەشەوە تەنیا دوو ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە،  دادوەریش هەبووە پێشوتر برێكی زۆری لەموچەكەی پاشەكەوت كراوە بەم هۆیەشەوە 28ملیۆن دیناری بۆگەڕاوەتەوە".

سەرچاوەیەك لەبانكی نەورۆزی شاری هەولێر بەمەوداپرێسی وت  "رۆژی 24ی تەمموزی رابردوو 87ملیۆن دینار وەكو گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچە دراوە بەتەنیا 15دادوەر".

دادوەرانی  هەرێمی كوردستان لەماوەی چوار ساڵی رابردووی قەیرانی دارایی تەنیا شەش مانگ لەموچەكانیان پاشەكەوت كرا، پاشان بۆماوەی سێ رۆژ مانیان گرت، بەڵام دواتر بەبڕیارێكی نێچیرڤان بارزانی پاشەكەوت كردنی موچەكانیان لادراو موچەكانیان وەك خۆی بۆگەڕێندرایەوە


AM:09:46:01/08/2019