جۆری ئەم نەخۆشییە بزانە

جۆری ئەم نەخۆشییە بزانە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

جۆری نه‌خۆشیه‌كان رۆژ به‌ رۆژ روو له‌ زیادبوون ده‌كات، چه‌ند حاڵه‌تێك هه‌یه‌ كاتێك له‌به‌رده‌م كه‌سێك ئه‌نجامی ده‌ده‌یت، توڕه‌ ده‌بێت و پێی ناخۆشه‌، له‌ راستیدا ئه‌مه‌ جۆرێكی نه‌خۆشیه.

به‌شێك له‌ مرۆڤه‌كان، كاتێك له‌سه‌ر نانخواردن گوێیان له‌ ده‌نگی خواردن، یاخود خشاندن و ته‌قه‌ی كه‌وچكه‌كه‌ ده‌بێت، هه‌ستێكی توڕه‌ییان له‌لا دروست ده‌بێت، ئاره‌زوو ناكه‌ن نان بخۆن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بریتیه‌ له‌ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك به‌ناوی "میسۆفۆنیا".

میسۆفۆنیا، جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌كاتی نانخواردندا گوێیان له‌ ده‌نگێك بێت هه‌ستی توڕه‌ییان لا دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی دیكه‌ رێژه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، رێژه‌یه‌كی چه‌سپاوی نییه‌.


PM:10:21:01/08/2019