توندوتیژیه‌کانی دژ به‌ ژنان زیادیکردووه‌

توندوتیژیه‌کانی دژ به‌ ژنان زیادیکردووه‌
مه‌وداپرێس-

لە رووسیا تووندوتیژی دژ بە ژنان زیادیکردووە، ژنانی رووسیا لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە ئەشکەنجەدەدرێن و پەنا بۆ رێکخراوەکان دەبەن. 

ئامارەکانی رێکخراوەکانی پاراستنی مافی ئافرەتان دەریخستووە، لە دوو ژن یەکێکیان رووبەڕووی تووندوتیژی هەم جەستەیی هەم دەروونی دەبێتەوە، بەڵام بەرتیل دان و گۆڕینی کەیس لە دادگا و پۆلیس، تۆمەتباران لە سزادان دووردەخەنەوە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، ساڵانە نزیکەی 14 هەزار ژن لە رووسیا بەهۆی کێشەی خێزانیی و کۆمەڵایەتییەوە دەکوژرێن، ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی رووسیاش ئاماژە بەوە دەدەن، لە ساڵی 2017 دا نزیکەی 26 هەزار ژن بەهۆی هەمان ئەو کێشانەوە برینداربوون.

ناتالیا کراسنۆسلۆبۆدتسێڤە، سەرپەرشتیاری ناوەندی پەنادانی ژنانی هەڵاتوو لەدەست تووندوتیژی خێزانییە، دەڵێت: هەڕەشەیان لەسەرە لەلایەن کەسوکار و مێردی هەڵاتووەکان و زۆر لەکارەکانیان بەنهێنی دەکەن، تەنانەت ناتوانن ناونیشانی ناوەندەکەش ئاشکرابکەن.

لە رووسیا سزاکانی زۆر قورسن بۆ ئەوانەی هەر هەڵسوکەوتێک دژ بەژنان دەکەن، بەڵام پڕن لەبڕگەی ئاڵۆز کە بواری یاریکردن تێیاندا هەیە، بەرتیل دان، خزمخزمێنە و ناسیاوی بەمەبەستی گۆڕینی کەیس لە دادگاو پۆلیس بۆتە کلتوور لە رووسیا.

سه‌رچاوه‌: رووداو



PM:02:13:02/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌