ھاوکێشەیەک شیکار بکە و وای فای بەدەست بھێنە

ھاوکێشەیەک شیکار بکە و وای فای بەدەست بھێنە
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

زانکۆیەک لە کۆریا، شیکاری ھاوکێشەیەکی داناوە بۆ خوێندکاران، بۆ ئەوەی بتوانن وای فای بەکاربھێنن.

زانکۆی نانجینگ لە کۆریا، پاسۆردی وای فای کافتریاکەیان کردووە بە شیکارکردنی ھاوکێشەیەکی بیرکاری، ھەر خوێندکارێک بتوانێت شیکاری بکات پاسۆردی وای فای دەدەنێت، و دەتوانێت بەکاری بھێنێت و سوود لە ئینتەرنێت وەربگرێت.

ئەم بیرۆکەیەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، بۆ ئەوەی ھانی خوێندکاران بدەن لە پۆلدا زیاتر گوێ بگرن و ئاگایان لە وانەکانیان بێت.


PM:09:17:02/08/2019