له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی 15 به‌ندکراو چه‌ند به‌رپرسێک له‌کاره‌کانیان دوور خراونه‌وه‌

له‌سه‌ر هه‌ڵهاتنی 15 به‌ندکراو چه‌ند به‌رپرسێک له‌کاره‌کانیان دوور خراونه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

لە یەکێک لە به‌ندیخانه‌کانی رەسافە 15 به‌ندکراوی ماددە هۆشبەرەکان هه‌ڵهاتن، دوای رووداوەکەش فەرماندەی پۆلیسی بەغدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی رەسافە و  بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی بابلشێخ لە پۆستەکانیان دوور خراونەوه‌.

ئەمڕۆ 3ی ئابی 2019  لە بەندیخانەی بنکەی پۆلیسی قەنات لە رۆژهەڵاتی بەغدا 15 بەندکراو هەڵاتن، بەهۆی ئەم رووداوەوە یاسین تاهیر یاسری، وەزیری ناوخۆی عیراق فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و چەند بەڕێوەبەرێکی لە پۆستەکانیان دوور خستنەوە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری ناوخۆی عیراق له‌ راگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد "وەزیری ناوخۆ هەریەک لە فەرماندەی پۆلیسی بەغدا، بەڕێوەبەری پۆلیسی رەسافە و بەڕێوەبەری بەشی بابلشێخی لە پۆستەکانیان دوور خستەوە".


PM:09:19:03/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌