مەوداپرێس-
سەرۆكی شانەی هەڵۆی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت "رێكخراوی داعش بەكارهێنانی ژنانی راهێنراو و خاوەن هزری توندڕەوی لە كردەوە تیرۆریستییەكانیدا فراوانتر كردووە و ژنەكانیش لە پیاوان توندڕەوترن".
عەلی بەسری، سەرۆكی شانەی هەڵۆی هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی (الصباح) ی راگەیاندووە "بەڵگەنامەی تایبەتیان دەستكەوتووە كە داعش سەربازگەی نهێنی بۆ مەشق و راهێنانی ژنان لە ناوچە دوورە دەستەكانی سووریا كردووەتەوە ".
بەسری ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو هەنگاوەی داعش بەهۆی كەمبوونەوەی ژمارەی چەكداران و لایەنگران و كوژرانی زۆربەیان لە شەڕەكاندا، تەنانەت ژمارەیەكی زۆری یاریدەدەرەكانی ئەبوبەكر بەغدادی رێبەری داعش زیاتر بووە، بەشێكی زۆری ئەو كەسانەش بەهۆی بۆمبباران و هەڵمەتی شانەی هەڵۆی هەواڵگریی عێراق و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە رابردوودا كوژراون".