مەوداپرێس- ژیلا ئارام
شیرینی مەفیشی تورکی، یەکێکە لەو شیرینییە بەتامانەی کە لە وڵاتی تورکیا گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت، تامێکی خۆشی ھەیە و بە شێوەیەکی ئاسان ئامادە دەکرێت.
خانمان دەتوانن شیرینییەکی جیاواز و ئاسان ئامادە بکەن، و پێشکەشی بکەن.
پێداویستییەکان:
1 پەرداخ و نیو ئارد، 1ھێلکە، نیوپەرداخ زەیت، نیوپەرداخ ماست، پەکین پاودەر.
چۆنییەتی ئامادەکردنی:
سەرجەم پێداویستییەکان تێکەڵاودەکەیت تاوەک ھەویرێکی لێ دێت، بۆ ماوەی 10 خولەک وازی لێ دەھێنرێت، پاشان ھەویرەکە پان دەکرێتەوە بە شێوەی لاکێشە دەبڕدرێت و دەکرێت بە قردێلە، لە ناو زەیتدا سوور دەکرێتەوە دەکرێتە ناو شیلەی ساردەوە، دواتر ھاڕاوەی فستقی دەکرێت بەسەردا و ئامادە دەبێت بۆ خواردن