داوایه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی عیراق ده‌کرێت

داوایه‌ک ئاراسته‌ی حکومه‌تی عیراق ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوا له‌ حكومەتی عیراق ده‌کات، هەلی باشبوونی رەوشی ئەمنی بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە گەشت کەرتەکاندا.

بانكی ناوەندی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه‌، سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای كردووە كە گرنگە حكومەتی عیراق باشبوونی رەوشی ئەمنی، هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، وەك دەفەرتێك بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی چاكسازی لە سەرجەم كەرتەکاندا بقۆزێتەوە بە تایبەتیش لە كەرتی بانكیدا بۆ ئەوەی ئابووری عیراق سەقامگیر بێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سندوقی نێودەوڵەتی نەختینە داوای لە حكومەتی عیراق كرد كەوا خەرجییەكانی لە كەرتی كارەبادا كەم بكاتەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە حكومەتی عیراق پارەیەكی زۆر لە كەرتی كارەبادا خەرجكردووە كە هاووڵاتییان لێ سوودمەندبوون.



PM:08:39:04/08/2019