مۆبایلێكی نوێ‌ كەوتە بازاڕەوە

مۆبایلێكی نوێ‌ كەوتە بازاڕەوە
مەودارێس-


كۆمپانیای Vivoی چینی نوێترین مۆبایلی بە ناوی V17 NEO بە كۆمەڵێك تایبەتمەندی نوێو پەنجە مۆرەوە خستە بازاڕەوە، كەنرخەكەی تەنیا 313 دۆلارە.


ماڵپەڕی mysmartprice  تەكنیكی بڵاویكردەوە قەبارەی شاشەی مۆبایلە تازەكە  6.38 لە جۆری Super AMOLED ە، كامێرای سەرەكی سیانیە بە كوالێتی( 16+8+2 ) مێگاپێكسڵە، كامێرای پێشەوەش كوالێتی 32 مێگاپێكسڵە.


مۆبایلەكە بە پرۆسسەری Helio P65 و سیستمی ئەندرۆید Pie 9.0 كاردەكات و توانای خەزنكردنی داتاو زانیاری 128 گێگابایتە.


توانای باترییەكەی 4500 میللی ئەمپێرەو بە دوو رەنگ دەردەچێت، رەش و شین، نرخەكەی 313 دۆلاری ئەمریكەی



PM:01:36:05/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌