لێكۆڵینەوە لە وەزیری دارایی دەكرێت

لێكۆڵینەوە لە وەزیری دارایی دەكرێت
مەوداپرێس-


ئەندامێكی  لیژنەی نەزاهە دەڵێت "وەزیری دارایی بە پێچەوانەی یاسای بودجەوە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە و نەیتوانیوە بیانوو بۆ سەرپێچییەكانی بهێنێتەوە، بۆیە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت


یوسف كلابی، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی عيراق لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سەباح جەدیدی عيراق رایگەیاندووە  "دكتۆر فوئاد حسێن وەزیری دارایی عيراق  بەپێچەوانەی یاسای بودجەی عيراقەوە پارەی بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە كردوە، چونكە هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووە".

 كلابی ئاماژەی بەوەش كردوە  "وەزیری دارایی نەیتوانیوە هیچ بیانوویەكی باوەڕپێكراو بۆ ئەو سەرپێچییانە بهێنێتەوە كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2019 دا ئەنجامی داوە.، بۆیە لیژنەكەیان لێكۆڵینەوە لە هەموو وەڵامەكانی وەزیری دارایی دەكات و هەوڵیش دەدەن لەو بارەیەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكەن".

 



PM:01:50:05/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌