60 هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن راگه‌یاندرا

60 هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن راگه‌یاندرا
مه‌وداپرێس-

لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ په‌رله‌مانی عیراق 60 هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندنی راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ 5ی ئابی 2019 فازل جه‌باری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له‌یاسایی گشتی بودجه‌ی 2020دا 60 هه‌زار پله‌ی دامه‌زراندن جێگه‌ی کراوه‌ته‌وه‌، که‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ دابه‌ش ده‌که‌ین به‌سه‌ر سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانی عیراقدا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، دامه‌زراندنی ئه‌م ژماره‌یه‌ چاره‌سه‌ری بێکاری و دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچوان ناکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاره‌سه‌ری بێکاری له‌ رێگه‌ی که‌رتی تایبه‌ت و دامه‌زراندنی پیشه‌سازی ناوخۆی ده‌بێت. 


PM:05:24:05/08/2019