سوودە تەندروستییەکانی رووبەھەنار

سوودە تەندروستییەکانی رووبەھەنار
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

ساڵانە لەسەرەتای وەرزی پاییزدا و لەکاتی پێگەیشتن و لێکردنەوەی ھەنار، زۆرێک لەجوتیاران و ھاوڵاتیان رووبەھەنار لەبەرھەمی ھەنارەکە دروست دەکەن.

ئەو رووبەھەنارەی کە ئامادە دەکرێت، بە دەرمانێکی باش و تەندروست دادەنرێت بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی و لە کۆنەوە بەکارھاتووە، چەندین سوودی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە و لە کۆنەوە پێیان وتووە دەرمانی نەخۆشییەکان، بەتایبەت خانمان لە سەردەمی کۆندا زۆر گرنگیان بە رووبەھەنار داوە و وەک چارەسەری سەرەکی بەکاریان ھێناوە، لەو سوودە گرنگانەش کە ھەیەتی.

دژی گەشەی خانەی شێرپەنجەییە.

رێگە لە بڵاوبوونەوەی بەکتریا دەکات لەلەشی مرۆڤدا.

یارمەتی بڵاوبوونەوەی ئۆکسجین دەدات بە شێوەیەکی باش.

چارەسەری ھەوکردنی ئێسک و جومگە دەکات.

رێژەی شەکر لە خوێند رێک دەخات.

سووڕی خوێن چالاک دەکات.

بۆ لایەنی دوروونی سوودی ھەیە، رێگری لە توڕەبوون دەکات.

نیشانەکانی رەبۆ کەم دەکاتەوە.




PM:09:04:05/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌