ئەم کاتە گونجاو نییە بۆ سێکس

ئەم کاتە گونجاو نییە بۆ سێکس
مەوداپرێس- ژیلا ئارام 

پەیوەندی سێکس یەکێکە لە پەیوەندییە گرنگەکانی نێوان ھاوسەران، بەشێوەیەک لە ریز بەندی یەکەمە و لە پێش خۆشەویستییەوە دادەنرێت، ھەردوو لا پێویستە گرنگیەکی زۆری پێ بدەن.

ئەو ھاوسەرانی کە تازە چوونەتە ناو پڕۆسەی ھاوسەرگیرییەوە و ئارەزووی منداڵ دەکەن، نابێت لەم کاتەدا سێکس ئەنجام بدەن، لە رێگەی توێژینەوە سەلمێنراوە کە ئەو کاتە ئەگەر سێکس بکرێت منداڵ بوون دوا دەخات.

جانی وایت، پسپۆڕی بواری تەندروستی سێکسی لە بابەتێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەو کەپڵانەی دەیانەوێت منداڵیان ببێت کە هەوڵ بدەن لەسەر گەدەی بەتاڵ سێکس بکەن، چونکە سوڕی مانگانە و هێلکەدانان لە ئافرەتاندا بە شێوەیەکی ورد لە لایەن هۆرمۆنە جیاوازەکانی جەستەوە رێکخراوە و هەر ناهاوسەرنگییەک  و تێکچوونێکی رێژەی هۆرمۆنەکان کێشەی تەندروستی سێکسی لێ دەکەوەێتەوە،بۆیە باشتر وایە چەند کاتژمێرێک بەر لە نان خواردن سێکس بکرێت، ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ ئەو پڕۆسەیە رووبدات ئەوا سوودەکانی زیاتر دەبێت.




PM:10:35:05/08/2019