لەمەودوا ئەو كەسانە بەتوندنرین شێوە سزا دەدرێن

لەمەودوا ئەو كەسانە بەتوندنرین شێوە سزا دەدرێن
مەوداپرێس-


ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌ عیراق بڕیاری‌ سزادانی‌ ئەو كەسانەی‌ دەركرد كە پێگەی‌ ئەلیكترۆنی‌ ساختە دروستدەكەن و داوایكرد بە توندترین شێوە سزا بدرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی‌ ئابی‌ 2019  ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌ عیراق رایگەیاند كە دادگاكانی‌ راسپاردووە كە وەك تاوانی‌ ساختەكردن مامەڵە لەگەڵ‌ دیاردەی‌ دروستكردنی‌ پێگەی‌ ئەلیكترۆنی‌ ساختە بكرێت كە تیایاندا بێڕێزی‌ بە دامەزراوەكانی‌ دەوڵەت و كەسایەتییە سیاسییەكان و كۆمەڵایەتییەكان و هاوڵاتییان بەشێوەی‌ گشتی‌ دەكرێت.

ئەنجومەنی‌ باڵای‌ دادوەری‌ ئاماژەشی‌ بەوەشداوە  " كە تاوانی‌ دروستكردنی‌ ئەو پێگە ساختانە، وەك تاوانەكانی‌ ساختەكاری‌ هاوشێوەی‌ تاوانی‌ تەشهیر و ناوزڕاندن مامەڵەی‌ لەگەڵ‌ بكرێت و بەپێی‌ یاسای‌ سزادانی‌ كارپێكراو ئەنجامدەرانی‌ ئەو جۆرە تاوانانە بەتوندترین شێوە سزا دەدرێن.".


PM:03:28:06/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌