چەند بەکارھێنانێکی بۆدرەی منداڵ

چەند بەکارھێنانێکی بۆدرەی منداڵ
مەوداپرێس- ژیلا ئارام

زۆربه‌ی خانمان بۆدره‌ی منداڵ به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌یان بۆنی خۆش بێت، پارێزگاری بكات له‌ نه‌خۆشی پێست، و منداڵەکەیان بۆنێکی خۆشی ھەبێت.

بەڵام بۆدرەی منداڵ چەند بەکارھێنانێکی دیکەی ھەیە، خانمان دەتوانن بۆدرە بۆ چەند مەبەستێك بەكاربھێنن و سوودی لێ بیبینن، ئەو مەبەشتانەش كە ئەتوانن سوودی لێ ببینین بۆ جوانكارییە. 

تۆزێك له‌ بۆدره‌كه‌ بیه‌ له‌ برژانگت و پاشان ماسكارا بكه‌ به‌سه‌ریدا برژانگت پڕتر و جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت. 

بۆدره‌كه‌ كه‌مێك بخه‌ره‌ ناو پێڵاوه‌وە، بۆنی ناخۆشی قاچت ناھێڵێت.

ئه‌توانی بۆدره‌ به‌كاربهێنیت بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌ق نه‌كه‌یته‌وه.

دوای ئه‌وه‌ی سوراوت كرد كه‌مێك بۆدره‌ به‌ له‌ لێوت نایه‌ڵێت سوراوه‌كه‌ت زوو كاڵ بێته‌وه‌ .

ئه‌و كه‌سانه‌ی قژیان چه‌وره‌ ئه‌توانن بۆدره‌ به‌كار بهێنن به‌م شێوه‌یه‌: ئه‌گه‌ر كاتت نه‌بوو بۆ خۆشتن ئه‌وا فڵچه‌یه‌كی ددان بهێنه‌ بۆدره‌كه‌ی بخه‌ره‌ سه‌ر و قژتی پت شانه‌ بكه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌وری قژ ناهێڵێت دیمه‌نێكی جوان به‌ قژ ده‌به‌خشێت.




PM:07:32:06/08/2019




ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌