ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیارێکی گرنگی ده‌رکرد

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیارێکی گرنگی ده‌رکرد
مه‌وداپرێس-

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندی له‌ سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پیشاندا.

ئه‌مڕۆ 6ی ئابی 2019 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق كۆبووەوە‌ و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له‌ بڕیاره‌كان په‌یوه‌ست بوو به‌ ره‌زامه‌ندی نیشاندان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌، بڕیاره‌ له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت.


AM:12:37:07/08/2019